5960 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391154-5960_کەس_لە_ئێران_تووشی_کۆرۆنا_بوون
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 5960 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 03, 2021 11:48 Asia/Tehran
  • 5960 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 5960 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 102 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 55 هەزار و 540 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و  243 هەزار و 434 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و  13 هەزار و 18 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.