کانونی دوھەم 03, 2021 18:11 Asia/Tehran
  • فەرماندەی سوپا لە پەیامێکدا بۆ سەردار قائانی: خەباتگێڕانی هێزی قودس کۆتایی بە مێژووی ملهوڕیی دێنن

فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران لە پەیامێکدا، نووسی: بەیاری خودا خەباتگێڕانی بێ سنووری فەیلەقی قودسی سوپا، مێژووی ملهوڕیی لە کۆتایی نزیک دەکاتەوە.

بە پێی هەواڵی  ئاژانسی مێهر، سەرلەشکەری پاسدار حسەین سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە پەیامێکدا ڕێزی لە بوێری و توانایی پاسدار قائانی گرت و وتی: بەیاری خودا خەباتگێڕانی بێ سنووری هێزی ژێر دەسەڵاتی ئێوە، مێژووی ملهوڕی لە کۆتایی نزیک دەکاتەوە.

لە نامەکەدا نووسراوە: هەروەک  رابەرمان خومەینی وتوویە هەر بەو شێوەی کە بە تەنیایی شۆڕشی ئیسلامیمان بە ئاکامی خۆی گەیاند و لە شەڕیشدا مەزڵومانە خەریکی خەبات بووین، بە یاری خودا لە درێژەی ڕێگاشدا هەر سەرکەوتوو دەبین.

لە درێژەی نامەکەشدا ڕێز لە هەوڵ و ماندووبوونی هێزەکانی سوپا گیراوە و بەڵێن دراوە بە هێزی زۆرترەوە خەبات دەکەین تا داگیرکەری و ملهوڕی بگاتە کۆتایی.

سەرپەیڤ