کانونی دوھەم 05, 2021 06:14 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: ھۆکاری ڕاگرتنی کەشتییەکەی کۆریا تەکنیکییە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، ھۆکاری ڕاگرتنی کەشتییەکەی کۆریای باشووریی لە کەنداوی فارس دا بۆ گرفتی تەکنیکی گەڕاندەوە.

کە شتییەکی کۆریای باشووری ڕۆژی دووشەممە لە بەر بە نەوت پیس کردنی ئاوەکانی کەنداوی فارس لە لایەن ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە، دەستی گیرا بە سەردا.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پەیامنێران لە بارەی ڕاگیردرانی کەشتییەکەی کۆریای باشوور وتی: بە گوێرەی ھەواڵە سەرەتاییەکان بە گێڕانەوەد لە کاربەدەستانی خۆجێییەوە، پرسەکە تەواوی تەکنیکییە.

خەتیب زادە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کەشتییەکە لە بەر پیس کردنی دەریاو بە بڕیاری دادەڤانی، بۆ ڕاگەییشتن بە پێشێلکارییەکەی جڵەوکێشی گوێئاوەکان کراوە، وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەر وەک وڵاتانی دیکە لە بارەی پێشێلکاریی ھاوچەشنەوە بە تایبەت پیس کردنی ژینگەی دەریایی ھەستیارەو لە چوارچێوەی یاسادا لەگەڵی دا دەجوۆێتەوە.

 

سەرپەیڤ