کانونی دوھەم 05, 2021 07:20 Asia/Tehran
  • عەراقچی: پیتاندنی لە سەدا بیستی ئۆرانیۆم بە واتای مەرگی «بەرجام» نییە

یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بە گوێرەی پەسەند کراوەکانی مەجلیسی شورای ئیسلامی پیتاندنی لە سەدا بیستی ئۆرانیۆم ئەنجامی گرتووە، وتیشی: کەم کرانەوەی بەڵێنمەندییەکانی ئێران بە پێی بەرجام ئەنجامی گرتووەو ئەمەش بە واتای مەرگی بەرجام نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە بەرنامەی وتوێژی تایبەت بە کەناڵی دووی ئێران دوابەدوای دەست پێ بوونی پیتاندنی لەسەدا بیستی ئۆرانیۆم لە دامەزراوەی «فۆردۆ» لە وتەگەلێکدا ڕایگەیاند: تەواوی ئەم ڕەوتە دوای بەستێن خۆش کردنی سەرەتایی لەوانە ئاگادارکردنەوەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی و ڕادەست کردنی پرسیارنامەی دیزاین لە سەر بنەمای بەڵێنمەندییەکانی ئێران ئەنجامی گرتووە.

عەراقچی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەرووپییەکان لێنەھاتوویی خۆیانیان لە ھەمبەر بەرجام ئاشکرا کرد و نەیانتوانی سودوەرگرتنی ئێران لە بەرژەوەندییەکانی بەرجام دەستەبەر کەن، وتیشی: ئەگەر لایەنەکانی بەرتمبەر بتوانن بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن ئێمەش بەو ھەنگاوانەدا دەچینەوە.

ناوبراو لە بارەی کاردانەوەکان لە ھەمبەر پیتاندنی لەسەدا بیستی ئۆرانیۆم لە ئێرانیش دا لەوانە وتەکانی وتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا کە وتوویەتی ئەو ھەنگاوەی ئێران لادانە لە بەڵێنە بەرجامییەکانی، جەختی کرد: ئەورووپییەکان کە خۆیان بە لانکی دیموکراسی دەزانن بۆیان نییە ڕەخنە لە ڕاپەڕێندرانی یاسای مەجلیسی شورای ئیسلامی بگرن.

عەراقچی لەمەڕ کاردانەوەی ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونیش لەمەڕ دەست پێ بوونی پیتاندنی لەسەدا ٢٠ی ئۆرانیۆم و ئەمەی کە گوایە ئێران لە ئاراستەی گەشە پێدانی پیشەسازیی سەربازی ھەنگاو ھەڵدەگرێ، وتی: ڕژێمێک کە بۆ خۆی خاوەنی چەکی ناڤۆکییە بۆی نییە ئێران بە چێکردنی چەکی ناڤۆکی تۆمەتبار کات.

یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ ڕەت کردنەوەی چەکی ناڤۆکی ھیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەھاتووە، وتیشی: چەک و چۆڵی ناڤۆکی لە بیروباوەڕی ئایینی و لە ھەڵسەنگاندنی بەرەڤانی و ئاسایشتیی ئێرانیش دا ھیچ جێ و شوێنێکی نییە.

 

سەرپەیڤ