کانونی دوھەم 05, 2021 08:20 Asia/Tehran
  • پەیامی کچی «حاج قاسم سولەیمانی» بۆ گەلی فەلەستین

لە یەکەم ساڵگەڕی شەھید بوونی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕێ و ڕەسمێکی تایبەتی بە ناوی «شەھیدی قودس» لە کەرتی غەززە بەرپا کراو کچی ئەم شەھیدە مەزنە پەیامێکی ڕوو لە گەلی فەلەستین ئاراستە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی فەلەستین ئەلیەوم، «زەینەب» کچی «حاج قاسم سولەیمانی» ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکدا بۆ گەلی فەلەستین وتی: «شەھید سولەیمانی» ڕۆڵەکانی خۆی فێری دوژمن ناسین و ئەوینی بەرتامبەر بە فەلەستین و ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان لە قودس دا کردووەو قودس و فەلەستین لە تەواوی وردیاتی ژیانی ئێمەدا زەق کرا بووەوەو بەس دروشمێکی سەر مینبەری لێدوان و یان فیشەکی نێو چەکێکی جیھاد نەبوو، بەڵکو شێوازو ئەوینی ئێمە لەنێو بنەماڵەدا بوو.

«زەینەب سولەیمانی» وتیشی: باوکی و بەلەویس ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری شۆڕشی ئیسلامی بە پێی بیروبڕوا بەڵێنیان بە گەلانی ئیسلامی و چەوساوەکان بە تایبەت خەباتکاران دابوو کە ڕزگار کردنی فەلەستین و سەرکەوتنی چەمساوەکان مافێکی ڕەواو ئەنجامێکی دڵنیایە.

«زەینەب سولەیمانی» لە درێژەی پەیامەکەی دا بۆ جەماوەری غەززە وتیشی: لەعنەتی خودا لەوانەی کە ڕێگای یارمەتی دانی ئێوەیان داخست و بوون بە ھاوتاوانی زایونییەکان، لەعنەتی خودا لە سەرکردەی ستەمکارانی جیھان واتە ئەمریکاو تەواوی ئەو ملھوڕانەی کە لەو ڕژێمە تاوانبارە داکۆکی دەکەن.

«مەحمود زەھار» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)یش لەم ڕێ و ڕەسمەدا وتی: «سەردار سولەیمانی» بۆ  داکۆکی کردن لە خەباتکارنی خۆڕاگری بەم پێیەی کە ئەوانە بەرەڤانی لە بنەماکانی ئوممەت دەکەن، کەمتەرخەمیی نەنواندو ھیچ جیاوازییەکی بۆ پشتیوانی کردنی وڵاتەکەی لە ئایینزا جۆربەجۆرەکانی ئیسلام دانەنا.

سەرپەیڤ