کانونی دوھەم 10, 2021 11:20 Asia/Tehran
  • قالیباف : بەرەی رۆژاوا دەبێ مافی گەلی  ئێران بە فەرمی بناسێ

سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئسیلامیی ئێران روو لە وڵاتانی رۆژاوایی گوتی : بەرەی رۆژاوا دەبێ بزانێ کە مافی گەلی ئێران بە فەرمی بناسێ و ئەگەر گوشارێک بخاتە سەر گەلی ئێراتن ، دەبێ خۆی ئامادەی دانی باجی گونجاو بکات .

محەمەد باقر قالیباف لە کۆبوونەوەی ئاشکرای رۆژی یەکشەممەی پەرلەمان دا بە ئاماژە بەوەی کە ستراتژیای سەرەکیی تاران  لە رووبەڕووبوونەوەی دوژمن ، سڕکردنی بایکۆتەکانە ، گوتی : رێککەوتنی ناڤۆکی بۆ ئێران رێککەوتنامەیەکی پیرۆز نیە بەڵکوو بە ھەندێ شەرت و مەرج لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە قەبوڵ کراوە تا بایکۆتەکان نەمێنن . 

قالیباف بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی بۆ ئێران گرنگایەتی نیە گوتی : نەھێشتنی بە کردەوە و ھەست پێکراوی بایکوتەکان بو ئێران گرنگە . 

سەرۆکی مەجلسی شوڕاتی ئیسلامیی ئێران گوتیشی : تاران بێ ئەوەی کە بە دوای کشانەوە لە رێککەوتنی ناڤۆکی بێت ، بە پێی دەقی ئەم رێککەوتنە بۆی ھەیە لە بەرامبەر جێبەجێ نەکرانی بەڵێنی لایەنی بەرامبەر ، بەڵێنەکانی بەجێ نەھێنێ . 

سەرپەیڤ