کانونی دوھەم 11, 2021 15:05 Asia/Tehran
  • عەمویی: ئێران مافی ھەبوونی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ھەیە

وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: ئێران وەکو یەکێک لە ئەندامانی پەیمانی قەدەغەی پەرە پێ دانی چەکی ناڤۆکی (NPT)، مافی ھەبوونی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ھەیە.

«ئەبولفەزل عەمویی» وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە بارەی قسەکانی «مایک پەمپێئۆ»ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بەمەی کە وەدەرنانی پشکێنەرانی نێوەنەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە کاتی ھەڵنەگیرانی بایکۆتەکانی سەر ئێران ھەڕەشەیەکی قورستر لە پێشێل کردنی بەرجامە» ، وتی: ئەم جۆرە قسانە بنەمای مافەوانیانەی نییەو ھیچ کاریگەریەکیشی نابێت، لە ئێستادا قەیرانی سیاسی لە ئەمریکادا بە ڕادەیەکە کە وتەکانی کەسانێکی وەک وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە دەمھەراشی بەولاوەتر ھیچی دیکە نایەتە ئەژمار.

وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەگەر بێتو لایەنەکانی بەرامبەر لە دانوستانی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران ھیچ ھەنگاوێکی بەبڕشتانە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان ھەڵنەگرن، پشکنینەکانی پرۆتۆکۆلی پەیوەستیش ڕادەگیردرێت.

 

سەرپەیڤ