کانونی دوھەم 11, 2021 22:48 Asia/Tehran
  • سەرکەوتوو بوونی یەکەم قۆناغی تاقیکردنەوەی مرۆڤیی ڤەکسینەکەی ئێران و کوبا

ڕاوێژکاری وەزیری تەندروستی و فێرکاریی پزیشکیی ئێران باسی سەرکەوتوو بوونی یەکەم قۆناغی تاقیکردنەوەی ڤەکسینە دژی کۆرۆناکەی ئێران و کوبا لە سەر مرۆڤی کردووە.

«عەلیڕەزا وەھاب زادە» ڕاوێژکاری وەزیری تەندروستی و فێرکاریی پزیشکیی  ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسی: ڤەکسینە دژی کۆرۆناکەی بەرھەمی ھاوبەشی ئەنستیتۆی «پاستۆر»ی ئێران و کوبا قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوە لەد سەر مرۆڤی بە سەرکەوتوویی وەپشت سەر ناو قۆناغی دووھەمیش لە کوبادا خەریکە ئەنجام دەگرێت و بەم زووانە یەکلایی دەبێتەوە.

ڕاوێژکاری وەزیری تەندروستی و فێرکاریی پزیشکیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، بە ھەوڵ و تێکۆشانی ئەنستیتۆی «پاستۆر»  ڤەکسینە دژی کۆرۆناکەی بەرھەمی ھاوبەشی ئێران و کوبا لە درێژەی ھاوکارییەکانی پێشوو لەنێوخۆی ئێران بەرھەم دەھێندرێت.

دامەزراوەیەکی مێژینەو ناوداری کوبا لە بواری چێکردنی ڤەکسین بە ھاوبەشیی ئەنستیتۆی «پاستۆر»ی ئێران بەرھەمھێنانی ڤەکسینی کۆرۆنای خستووەتە نێو بەرنامەی کاروچالاکییەکانی خۆیەوە.

سەرپەیڤ