کانونی دوھەم 12, 2021 07:46 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ھێزی دادەڤانیی ئێران: پێکوتەی نیشتیمانیی کۆرۆنا لەو شانازییە گەورانەی جەماوەری ئێرانە

سەرۆکی ھێزی دادەڤانیی ئێران ڕایگەیاند: پێکوتەی نیشتیمانیی کۆرۆنا لەو شانازییە ھەرە گەورانەی نەتەوەی ئێرانە کە دوای بەرھەمھاتنی بەرفراوان،ڕ تەواوی گەلانی دیکەش بۆیان ھەیە کەڵکی لێ وەربگرن.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆکی ھێزی دادی ئێران ڕۆژی دووشەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران تاقیگەی ڤەکسینەکانی ئەمریکی و ئینگلیسی نییە، وتیشی: تەگبیری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە مەڕ بایکۆت کردنی پێکوتەو ڤەکسینی ئەمریکی و ئینگلیسی بۆ پاراستنی گیانی خەڵک لە بەرامبەر کەسانێک دا بوو کە بەبێ بە ھەند گرتنی گیانی مرۆڤەکان بەدووی بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوە بوون.

سەرۆکی ھێری دادی ئێران لە بارەی دواڕەوشتی دۆسیەی ڕاگەییشتن بە کارەساتی داکەوتنی فڕۆکەکەی ئۆکرانیاش پێی داگرت: لە ڕەوتی ڕاگەییشتن بە دۆسیەی داکەوتنی فڕۆکەکەی ئۆکرانیا ھیچ ھێڵێکی سوورمان نییە.

ڕەئیسی وتیشی: لە بارەی ھەموو گریمانەو بانگەشەیەکیشەوە لە بارەی ئەم دۆسیەیە، لێکۆڵینەوەی تێروتەسەلی کارناسانە، مەیدانی و پیاداچوونەوەی چۆنیەتی ڕوودان و ھەوڵی دیکەش ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ