کانونی دوھەم 12, 2021 20:18 Asia/Tehran
  • وەشاندنی دووھەمین ڤەکسینی ئێرانیی کۆرۆنا لە سێ کەسی خۆبەخش

دووھەمین ڤەکسینی ئێرانیی کۆرۆنا لەو سێ خۆبەخشەی کە دوو حەوتە لەمەبەر بۆ یەکەمجار تاقیکارییان لە سەر کرا، وەشێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوای تێپەڕینی ١٤ ڕۆژ بە سەر دەست پێکرانی تاقکردنەوەی ڤەکسینی ئێرانیی «کوو ئێران بەرەکەت» بە سەرنجدانی ئەوەی کە ھیچ شوێنھاتێکی نالەباری لە ڕووی دەرمانی و تەندروستییەوە نەبووەو مۆڵەتی پێویستی لە لایەن لێژنەی باڵای چاودێریی ڤەکسینەکە بۆ دەرکراوە، دووھەمین قۆناغی وەشاندنیشی ئەمڕۆ سێ شەممە بە سەر سێ خۆبەخشەکەی یەکەم ئەنجامی گرت.

قۆناغی یەکەمی ڤەکسینەکە ھەتا ئێستا لە سەر ١٤ کەس تاقی کراوەتەوە کە ئەم ژمارەیە لە قۆتاغی موتاڵاو توێژینەوەدا دەبێ بگاتە ٥٦ کەس.

ھەر خۆبەخشێک دوو حەوتە دوای وەشاندنی یەکەم و خرانەژێر چاودێریی پزیشکییەوە، دووھەمین وەشاندنیشی بۆ دەکرێت و لە کۆتایی ئەم قۆناغەدا، بێ مەترسی بوونی ڤەکسینەکە دەبێ لە لایەن پزیشکان و پسپۆڕانی کارامەو چاودێری پرۆژەکە پشتڕاست بکرێتەوەو پاشان بگاتە قۆناغی دووھەم و دیاری کرانی ڕادەی کاریگەر بوونی ڤەکسینەکە.

سەرپەیڤ