کانونی دوھەم 13, 2021 17:34 Asia/Tehran
  • دۆخی گشتیی ھەر ١٤ خۆبەخشەکەی تاقیکردنەوەی ڤەکسینە خۆماڵییەکەی کۆرۆنا، باشە

بەرپرسی تاقمی چاودێریی بەسەر تاقیکردنەوەی پێکوتەی خۆماڵیی کۆرۆنا لە سەر مرۆڤ وتی:دۆخی گشتیی ھەر ١٤ خۆبەخشەکەی تاقیکردنەوەی ڤەکسینە خۆماڵییەکەی کۆرۆنا، باشە.

«حامید حسەینی» بەڕێوەبەری ناوەندی تاقیکردنەوەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شەھید بەھەشتی و بەرپرسی تاقمی چاودێریی بەسەر تاقیکردنەوەی پێکوتەی خۆماڵیی کۆرۆنا لە سەر مرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە وەشاندنی قۆناغی دووھەمی ڤەکسینە چێکراوەکەی ئێران لە سەر سێ کەس لە خۆبەخشانی دەستەی یەکەم ئەنجامی گرتووە، وتی:دۆخی گشتیی ھەر ١٤ خۆبەخشەکەی تاقیکردنەوەی ڤەکسینە خۆماڵییەکەی کۆرۆنا، باشە.

ھەر خۆبەخشێک دوو حەوتە دوای وەشاندنی یەکەم و خرانەژێر چاودێریی پزیشکییەوە، دووھەمین وەشاندنیشی بۆ دەکرێت و لە کۆتایی ئەم قۆناغەدا، بێ مەترسی بوونی ڤەکسینەکە دەبێ لە لایەن پزیشکان و پسپۆڕانی کارامەو چاودێری پرۆژەکە پشتڕاست بکرێتەوەو پاشان بگاتە قۆناغی دووھەم و دیاری کرانی ڕادەی کاریگەر بوونی ڤەکسینەکە.

ڤایرۆسی «کۆڤیدی_١٩» بە پێی ڕێژە فەرمییەکانی وڵاتان ھەتا ئێستا پتر لە ٩٢ ملوێن کەسی لە دنیادا توش کردووەو زیاتر لە ملوێنێک و ٩٧٠ ھەزار کەسیش لە بەر ئەم نەخۆشییە گیانیان لە دەست داوە.

 

سەرپەیڤ