سێیەم ڤاکسینی ئێرانیی کۆرۆنا ، دەگاتە قۆناغی تاقیکردنەوە
وتەبێژی دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئێران رایگەیاند، سێیەم ڤاکسینی بەرهەمهێنراوی ئێرانی دەگاتە قۆناغی تاقیکردنەوەی تاقیگەیی.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فارس نیوزی ، ئەمڕۆ یەکشەممە کیانۆش جاهانپور وتەبێژی دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئێران رایگەیاند، سێیەم ڤاکسینی بەرهەمهێنراوی وڵاتەکەیان دەگاتە قۆناغی تاقیکردنەوەی تاقیگەیی و لەدامەزراوەکانی ڤاکسین و رازی تاقیدەکرێنەوە.
وتەبێژی دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئێران راشیگەیاند، دو ڤاکسینەکەی دیکە رەزامەندی کۆمیتەی ئەخلاقیاتی تەندروستی و دەرمانیان وەرگرتوە و لەقۆناغەکانی کۆتایی بۆ بەکارهێنان نزیکبونەتەوە.
وتیشی، ئێران لەسەر چەند پرۆژەیەکی هەمەچەشن کاردەکات بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی خۆڕسک دژی پەتای کۆرۆنا.
رۆژی چوارشەممەی رابردوش، وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، سەرەتای هەفتە سێ خۆبەخش دۆزی دوەمی ڤاکسینی بەرهەمهێنراوی ئێرانیان لێدراوە و چاوەڕێی سەرکەوتنی ئەنجامەکانی دەکەین.