کانونی دوھەم 20, 2021 02:17 Asia/Tehran
  • ڤەکسینی خۆماڵیی کۆرۆنا ھەتا سێ مانگی دیکە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەرھەم دەھێندرێت

سەرۆکی بنکەی ڕاپەڕاندنی فەرمانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) باسی بەرھەمھێنرانی بەرفراوانی ڤەکسینی خۆماڵیی کۆرۆنای کرد ھەتا سێ مانگی دیکە.

«موحەممەد موخبیر» سەرۆکی بنکەی ڕاپەڕاندنی فەرمانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) ڕۆژی سێ شەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە دۆ خی ئەو چواردە کەسەی کە ڤەکسینی «کۆڤ ئێران بەرەکەت»یان بۆ بەکار ھێنراوە باشەو ھیچ گرفتێکیان نەبووە، وتیشی: ھەتا سێ مانگی داھاتوو ١٢ ھەتا ١٤ ملوێن دوز پێکوتەو ڤەکسینی ئێرانیی کۆرۆنا بەرھەم دەھێندرێت.

«موخبیر» بە دەربڕینی ئەمەی کە لە ئێستادا سێھەمین قۆناغی ڤەکسینە ئێرلانییەکەی کۆرۆنا دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە، وتی: ٥٦ خۆبەخشی دیکە ڤەکسینی ئێرانی وەردەگرن.

سەرۆکی بنکەی ڕاپەڕاندنی فەرمانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)  وتیشی: ھەوڵ دەدە ین کە ھەتا یەک مانگی داھاتوو ئاستی بەرھەمھێنانی ڤەکسینی ئێرانی بۆ سێ ملوێن دوز بەرز کەینەوە کە دیارە بە بەردەوام کرانی ئەم ڕەوتە لە ماوەی چوار مانگ دا دەگەینە قۆناغی بەرھەمھێنانی چواردەملوێن دوز لە ماوەی مانگێکدا.

قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەی ڤەکسینە چێکراوەکەی پسپۆڕانی ئێرانی بە ناوی «کۆڤ ئێران بەرەکەت» لە سەر مرۆڤ ٢٩ی دیسامبەری ٢٠٢٠ لە سەر خۆیەخشان ئەنجامی گرت.

سەرپەیڤ