کانونی دوھەم 20, 2021 20:53 Asia/Tehran
  • ھیممەتی: بەشێک لە پارە دەست بەسەردا گیراوەکانی ئێران ، ئازاد کرا

سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران باسی ئازاد کرانی بەشێک لە پارە دەست بەسەردا گیراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد.

«عەبدولناسر ھیممەتی» سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران بە دەربڕینی ئەمەی کە بەشێک لە پارە دەست بەسەردا گیراوەکانی ئێران ئازاد کراوە و لە ئێستادا خەریکین بەکاری دێنین، وتیشی: بەشێکی دیکەشی بەرەبەرە لە ڕێگای ئەو ئاڵوگۆڕانەی کە خەریکی ڕوودانە، دابین دەکرێت.

ھیممەتی وتیشی: ئێران بۆ چارەسەر کردنی گرفتی دراڤە پێش پێگیراوەکانی، ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بەکار ھێناوە.

پێشتر سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران پیلانەکانی ئەمریکای وەک ھۆکاری دەست گیران بە سەر سەرچاوە دراڤییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاند بوو.

سەرپەیڤ