کانونی دوھەم 22, 2021 12:53 Asia/Tehran
  • قاڵیباف تەقینەوە تیرۆریستییەکانی عێراقی ئیدانە کرد

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا ھێرشە تیرۆریستیەکانی سەر عێراق و گیان لەدەست دان و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە شارومەندانی بەغدای ئیدانە کرد.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامێکدا بۆ «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وێڕای سەرەخۆشی کردن بە بۆنەی گیان لەدەست دانی کۆمەڵێک لەشارومەندان لە بەغدا لەھەنگاوێکی تیرۆرسیستی دا، ئەو ھێرشانەی بەتوندی ئیدانە کرد.

قاڵیباف بە دەربڕینی ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەک ڕابردوو ھاریکاری و داکۆکیی لێبڕاوانەی خۆی بۆ عێراق لە خەباتی دژی تیرۆریزم بەردەوام دەکات، وتیشی: مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئامادەی ھاوبیروڕایی و ھاوکاریی پێویستە بۆ خۆش کردنی بەستێنێکی یاسایی خەباتی دژی دیاردەی نەگریسی تیرۆریزم.

نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە لە مەیدانی «تەیەران» لە ناوەڕاستی بەغدای پێتەختی عێراق دوو تەقاندنەوەی تیرۆریستی ڕووی دا کە بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە ئەنجامی ئەم کارەساتە ھەتا ئێستا دەیان کەس گیانیان لە دەست داوەو ١١٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

 

سەرپەیڤ