کانونی دوھەم 23, 2021 17:12 Asia/Tehran
  • ژماری گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران لە دابەزیندایە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6207 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 69 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 57 هەزار و 294 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 367 هەزار و 32 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 158 هەزار و 475 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ