جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران : ئێران هۆگریەکی بە پێوەندی راستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکادا نیە
جێگری وەزیری دەرەوی ئێران بۆ کاروباری سیاسی بە ئاماژە بەوەی کە رێککەوتنی ناڤۆکی چوارچێوەیەکی دروستە کە وتووێژەکان دەبێ تیایدا ئەنجام بدرێن ، گوتی : لە ئێستادا ئێران هۆگریەکی بە پێوەندی راستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکادا نیە.
سەید عەباس عێراقچی لە دیمانەیەک دا لە گەڵ رۆژنامەی لا ریپابلیکا کە رۆژی شەممە بڵاو بووەوە ، لە بارەی دەستاودەست بوونی دەسەڵات لە ئەمریکا و پەلاماری لاگرانی ترامپ بۆسەر کۆنگرە گوتی : ئەوەی لە واشنگتۆن روویدا ، سیمای راستەقینەی دیموکراسیی ئەمریکایی بە هەموان نیشاندا و ئێتسا روون بووەتەوە کە ئەوان هیچ بۆیان نیە بە هیچ کەس لە دونیادا بڵێن کێشە سیاسیەکانی خۆیان چۆن چارەسەر بکەن .
عێراقچی گوتیشی : ئێران بە نیاز پاکیی دانوستانی کرد و بە پێی رێککەوتنی ناڤۆکی کاری کرد و ئێستا ئیتر نۆرەی حکومەتی نێوی ئەمریکایە کە هەڵەکانی حکومەتی پێشوو قەرەبوو بکاتەوە .