دەسپێکی کوتان بۆ کۆرۆنا ، بەمزوانە لە ئێران
کانونی دوھەم 24, 2021 14:00 Asia/Tehran
وەزیری تەندروستیی ئێران گوتی : کوتانی کۆرۆنا لە ئێران بەمزوانە دەسپێدەبێ .
سەعید نەمەکی وەزیری تەندروستیی ئێران رۆژی یەکشەممە بە ئاماژە بە ھەوڵدان بۆ سازکردنی ڤاکسینی کۆرۆنای ئێرانی گوتی : ھاوردەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئێران بەمزوانە دەسپێدەبێ .
نەمەکی گوتیشی : بە ھاوردە کردنی ڤاکسینی کۆرۆنا ، کوتانی تاقمە ھەستیار و لەبەر مەترسیەکان دەستپێدەبێ .
ھەروەھا بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی لیژنەی کارگێڕیی فەرمانی حەزرەتی ئیمام (رە) گوتی : دوای لێکدانەوەی تەندروستیی 21 خۆبەخش کە ڤاکسینی کۆرۆنای بەرھەمھاتووی ئێرانی لەوان دراوە ، مۆڵەتی لێدان لە 14 کەسی دیکەش دەرچووە .
قۆناغی یەکەمی کوتانی ئینسانیی ڤاکسینیی ئێرانی بە ناوی کۆو ئێران بەرەکەت ، 29 ی دسیسامبری 2020 لەسەر خۆبەخشان ئەنجامدرا .