کانونی دوھەم 24, 2021 22:18 Asia/Tehran
  • راگرتنی نەوتھەڵگرێکی ئیرانی لە لێوارەکانی ئەندونزیا

گاردی اێواریی ئەندونزیا نەوتبەرێکی ئێرانیی بە ئیدعای دەڵانی سووتەمەنی و پیسکردنی لێوارەکانی ئەو وڵاتە راگرت .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی جاکارتا پۆست ی ئەندونزیا ، گاردی لێواریی ئەندونزیا رۆژی یەکشەممە لەسەر لاپەڕەی فەرمیی خۆی رایگەیاند ، دوو نەوتھەڵگر بە ناوەکانی ئیم تی ھۆرس بە ئاڵای ئێران و ئیم تی فری بە ئاڵای پانامای لە ئاوەکانی پۆنتایاناک لە رۆژاوای ئەندونزیا راگرتووە . 

سەرھەنگ پاراماندیتا وتەبێژی گاردی  لێواریی ئەندونزیا لە پەیامێکی توویتەری دا بانگەشەی ئەوەیکرد ، ھۆکاری سەرەکیی ئەم کارەی گاردی لێواریی ، پێشێلکرانی مافی ھاتوچو و دەڵانی سووتەمەنی لەو نەوتھەڵگرانە بووە . 

پەڕەی ئینستاگرامی گاردی لێواریی ئەندونزیاش لەم پێوەندیەدا ئاماژەی کردووە بە رەچاونەکرانی مەودای دیاریکراوی دوو نەوتھەڵگرەکە . 

سەرپەیڤ