کاردانەوەی ئێران بە راگیرانی نەوتبەرەکەی لە لێواری ئەندونزیا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە راگێرانی نەوتھەڵگرێکی ئێران لە لایەن ئاژانسی دەریاوانیی ئەندونزیا گوتی : ھەندێ زانیاریی دژ بە یەکمان لەم بارەرەوە وەرگرتووە بەڵام چاوەڕوانی وەرگرتنی زانیاریی زیاترین .
سەعید خەتیب زادە لە وڵامی پرسیارێک لە بارەی گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و عەرەبستانی سعودی جەختی کردەوە : ھەڵوێستی ئێمە لە بارەی ھەموو دراوسێکان یەکسانە .
ناوبراو گوتیشی: ئەگەر بە ڕاستیی عەرەبەستان لە بازنەی بێ ئەنجامی توندی و تیژی و ھاریکاریی لە گەڵ وڵاتانی واوە ناوچەیی دوور بکەوێتەوە ، باوەشی ئێران بۆ عەرەبستان ئاوەڵایە .
خەتیب زادە لە بارەی پەلامارە تیرۆریستیەکانی ئەم دواییانەی عێراقیش گوتی : بێگومان ریشەی یترۆریسم لە توندڕۆیی فکری دایە وپێدەچێ ھەندێ لایەنی سێھەم ھەن کە دیانەوێ لە ئاوێ لێڵ ماسی بگرن . بێگومان ئێران رێگا نادات داعش بۆ جارێکی دیکە لە ناوچەکەدا سەرھەڵداتەوە .