کانونی دوھەم 30, 2021 17:18 Asia/Tehran
  • ڤاکسینی ئێرانیی کۆرۆنا ، ڤایرۆسی کۆرۆنای ئینگلیسی پوچەڵ کردەوە

بەرپرسی تاقمی توێژینەوەی بەرھەمھێنانی ڤاکسینی ئێران گوتی : پلاسمای ئەو خۆبەخشانەی کە ڤاکسینی کۆڤۆ ئێران بەرەکتیان لێداوە ، توانی بە تەواوەتی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنای ئینگلیسی پوچەڵ بکاتەوە .

حەسەن جەلیلی بە ئاماژە تاقیکردنەوەی ڤاکسینی ئێرانیی کۆڤۆ ئێران بەرەکەت لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنای ئینگلیسی گوتیشی : لە نمونەی خوێنی سێ کەس کە دوو ژەمە ڤاکسینی کۆڤۆ ئێران بەرەکەتیان وەرگرتبوو ، تاقیکردنەوە و کۆنتڕۆڵ بە پێی ستاندارەکان ئەنجامدرا و ئەنجامەکان نیشانی دا کە پلاسمای ئەم کەسانە بە تەواوەتی دەتوانێ ڤایرۆسی گۆڕاوی ئینگلیسی پوچەڵ بکاتەوە . 

گوتیشی : لە ڤایرۆسی گۆڕاوی ئینگلیسی دا ھێزی گوازرانەوەی ڤایرۆسەکە سەتی حەفتا زیادی کردووە . 

سەرپەیڤ