12 ی رێبەندان ، ساڵھاتی گەڕانەوەی ئیمام خومەینی(رە) و دەسپێکی دەیەی فەجری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی
12ی رێبەندان ، ساڵھاتی گەڕانەوەی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای 15 ساڵ دووری لە ئێران و دەسپێکی دەیەی فەجری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیە .
ناوەندی پاراستنی ئاسەوارەکان و بڵاوکردنەوەی بایەخەکانی بەرگریی پیرۆز بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای بەرزڕاگرتنی ساڵھاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە : بە تێپەڕینی 42 ساڵ لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی و شەڕی ستراتژیکی گەلی ئێران لە گەڵ سیستمی دەسەڵات و زۆرداریی و لە سەروویانەوە ئەمریکا ، سەرکەوتووی ئەم مەیدانە گەلی مەزنی ئێران بووە .
دوای تێپەڕینی 10 رۆژ لە گەڕانەوەی ئیمام خومەینی(رە) بۆ ئێران لە یەکی شوباتی 1979 ، لە رۆژی 22 ی رێبەندانی ساڵی 1357 ی ھەتاوی ( 11ی شوباتی 1979) شۆڕشی شکۆمەندی ئیسلامیی ئێران سەرکەوت .
لەبەر ئەوە ، لە رۆژی10ی رێبەندان تا 12 ی رێبەندان لە ئێران بە ناوی دەیەی فەجر ناودێر کراوە .