شوبات 03, 2021 10:58 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عێراق گەییشتە تاران

وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستنانی ئێرانی بەیانیی ئەمڕۆ گەییشتە تاران .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بە مەبەستی پرس و ڕاوێژ لە بارەی خاڵە ھاوبەشەکانەوە گەییشتە تاران.

ناوبراو لەم سەردانەی دا لەگەڵ «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدارو وتووێژ دەکات.

جیا لە چاوپێکەوتنی زەریف، «فۆئاد حسەین» لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکە لە کاربەدەستانی باڵای ئێرانیش وتووێژ دەکات.

وەزیری دەرەوەی عێراق سپتامبەری ساڵی ڕابردووش بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی تارانی کرد و بە قسەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەو کاتەدا، پەیامی زارەکیی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بۆ «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی گواست بووەوە.

سەرپەیڤ