شوبات 03, 2021 12:43 Asia/Tehran
  • خولی یەکەمی وتووێژەکانی زەریف و وەزیری دەرەوەی عێراق ئەنجامی گرت

«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، خولی یەکەمی دیدارو وتووێژی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ لە وەزارەتی دەرەوە بەڕێوە چوو.

«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بە مەبەستی ڕاوێژ لە بارەی پرشە ھاوبەشەکانی نێوان دوو وڵات گەییشتە تاران.

«فۆئاد حسەین» جیا لە چاوپێکەوتنی زەریف، لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکە لە کاربەدەستانی باڵای ئێرانیش وتووێژ دەکات.

سەردانەکەی «فۆئاد حسەین» ڕۆژێک دوای گەشتەکەی «جنین پلاسخارت» نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق لە تاران ئەنجامی گرتووە.

وەزیری دەرەوەی عێراق سپتامبەری ساڵی ڕابردووش بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی تارانی کرد و بە قسەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەو کاتەدا، پەیامی زارەکیی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بۆ «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی گواست بووەوە.

سەرپەیڤ