شوبات 03, 2021 15:52 Asia/Tehran
  • زەریف: کۆتایی ھێنان بە ئامادە بوونی ھێزەکانی ئەمریکی باشترین کاردانەوەیە بەرامبەر بە تیرۆر کرانی شەھید سولەیمانی

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕێزگرتن لە پێ و شوێن گیرانی ڕەوتی دادەڤانیی تیرۆری سەردارانی شەھید سپەھبۆد سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس لە لایەن دەوڵەت و گەلی عێراقەوە، پێی داگرت: کۆتایی ھێنان بە ئامادە بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەکە باشترین کاردانەوەیە بەرامبەر بەو ھەنگاوە تیرۆریستییە.

لە دیداری «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق کە بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی تارانی کردووە، دوایین گۆڕانکارییەکانی پەیوەندیی دوولایەنەو پرسگەلی ناوچەیی و نێونەتەوەیی خرایە بەر باس و لێکدانەوە.

زەریف لەم دیدارەدا وێڕای ڕێزگرتن لە پێ و شوێن گیرانی ڕەوتی دادەڤانیی تیرۆری سەردارانی شەھید سپەھبۆد سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس لە لایەن دەوڵەت و گەلی عێراقەوە، ھیواداریی دەربڕی کە ھۆکاران و فەرمانکەرانی ئەم ھەنگاوە دڕندانەیە لە ڕێگای پێ و شوێن گرتنی دادەڤانییەوە بە سزای کردارە دڕندانەو زیاندەرەکەیان بگەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: کۆتایی ھێنان بە ئامادە بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەکە باشترین کاردانەوەیە بەرامبەر بەو ھەنگاوە تیرۆریستییە.

ناوبراو وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە بەرپاکرانی لێژنەی ھاوبەشی ھاوکارییە ئابوورییەکانی دوو وڵات، ھیواداریی دەربڕی کە ئەو ڕێککەوتنانەی کە لە  گەشتەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق مۆر کرا لە بوارە جۆربەجۆرە دوولایەنەکان سەبارەت بە شارۆچکەی پیشەسازی، بازاڕی سنوری، ھاتوچۆی بازرگان و زیارەتکاران، گواستنەوەی کاڵ و کەل و پەل و پرسگەلی بانکی، بە زووترین کات بە ئەنجام بگات.

«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەم دیدارەدا ھاتوچۆی شاندەکانی ھەردووک وڵاتی بە نیشانەی گرینگایەتی دانی ھەردووک لا بە پەیوەندیی نێوانیان زانی و وێڕای ئاوڕدانەوە لە پەیوەندییەکانی دوو وڵات لە بوارە جۆربەجۆرەکان، ڕوانگەی لایەنی عێراقیی لەم بوارەدا شی کردەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق لەم دیدارەدا سەرنجی تایبەتیی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقی لەمەڕ بەدواداچوون و ڕێکمەند کرانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات شی کردەوە.

سەرپەیڤ