شوبات 04, 2021 03:48 Asia/Tehran
  • کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق، پێشەکیەکە بۆ کشانەوەیان لە تەواوی ناوچەکە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێرڕان، کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقی بە پێشەکیەک زانی بۆ کشانەوەیان لە تەواوی ناوچەکە.

«عەلی شەمخانی» ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق لە تاران ، تیشکی خستە سەر پەیوەندییە باشەکانی ھەردووک وڵات لە بواری جۆربەجۆرداو لە سەر پێویستیی خێراکرانەوەی ڕەوتی تۆکمەکردنی ڕێککەوتنە ھاوبەشەکان پێی داگرت.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران، ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە پێکەوە گرێدرانی ئاسایشت،سەقام و ھێوریی عێراق و ئێران و وتی: پەرە پێ دران و چەسپێندرانی دەستەڵاتی دەوڵەتی عێراق لەمەڕ دامەزراندنی ڕێکمەندی و ڕاپەڕاندنی یاسا، پێویستمەندی پەڕینەوە لە گرفتە سیاسی و ئاسایشتی و ئابوورییەکانە لەو وڵاتەدا.

وتیشی: ھۆکاری سەرەکیی ناپاوەجێیی و قەیران لە تەواوی ناوچەکە ئامادە بوونی سەرەڕۆیانەی ھێزەکانی بیانی بە تایبەت ھێزەکانی ئەمریکایە.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران وێڕای سوپاسبێژی کردنی ھەنگاوی دەزگای دادی عێرڕاق لەمەڕ دەرکردنی بڕیاری گرتن بۆ ترەمپ و پەمپێئۆ، جەختی کرد: نابێ بھێڵین خوێنی شەھیدان ئەبومەھدی موھەندیس و قاسم سولەیمانی پێشێل بکرێت و دەبێ فەرمانکەران و تێوەگلاوانی ئەو تاوانە تیرۆریستییە بکەونە بەر پەیگەڕی مافەوانی و بە توندی سزا بدرێن.

«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراقیش لە دیدارەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆڵی ھەڵکەوتەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاراستنی سەقام و ئاسایشتی ناوچەکە، وتیشی: پەرە پێ درانی ھاوکاریەکانی ئێران و عێراق لە بواری جۆربەجۆرو بە تایبەت خێراکردنەوەی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی پرۆژە وابوورییە ھاوبەشەکان لەگەڵ وڵاتی دۆست و برادەرمان ئێران لەو ئەوبەرایەتییە سەرەکیانەی سیاسەتی دەرەوەی عێراق دێتە ئەژمار.

جەختیشی کرد: گەل و دەوڵەتی عێراق قەت داکۆکی و یارمەتییە گرینگ و ڕزگاریبەخشەکانی برایانی ئێرانی لەمەڕ بەرپەرچ دانەوەی ئاژاوەی تیرۆریستانی داعش لە عێراقیان لە بیر ناچێتەوە.

سەرپەیڤ