شوبات 06, 2021 13:15 Asia/Tehran
  • بازاڕچەی سنووریی کێلێ سەردەشت دەبێتە دەروازەی سنووری

بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئێران و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، بەرز کردنەوەی ئاستی بازاڕچەیی سنووری کێلێ بۆ دەروازەی سنووری دەستی پێکرد.

بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولهاشم حەسەن نیا جێگری وەزیری ڕێگاوبان و سەرۆکی رێگاوبان و گواستنەوەی ئێران دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە لە سەردانی بازاڕچەی سنووری کێلێی سەردەشت وتی: بە هەبوونی ئەو بازاڕچە سنوورییە و بەرز بوونەوەی چەند ئەوەندەیی هەناردە کردن لەو سنوورە، ئەو شارە بەستێنی زۆر باشی بۆ گواستنەوەی ترانزیت هەیە.

ناوبراو گوتیشی: بە پێی ئەوەی کە بارلێدانی بارهەڵگر و لۆرییەکانی دوو وڵاتی ئێران و عێراق لەو بازاڕچەوە ئەنجام دەبێت بە کردنەوەی دەروازەی سنووری بارهەڵگرەکان دەتوانن لە هەر دوولاوە هاتوچۆیان هەبێت و ئەو بابەتە لە بواری ئابووری بۆ گەشەی گواستنەوە زۆر گرینگە.

نوێنەری خەڵکی سەردەشت و پیرانشار لە مەجلیسیش لەو سەردانەدا وتی: داواکاری خەڵک لە بەشی ئاوەدانی زۆرە کە یەکێکیان پێوەندی بە چارەسەری کێشەی ژێرخانی بازاڕچە و نۆژەن کردنەوەی ڕێگاکانی هاتوچۆیە و بەشێکی تری داواکارییەکانیان پێوەندی بە هاوردە و هەناردەوە هەیە کە لە سنوور ئەنجام دەبێت و کێشەی زۆری بۆ پیلەوەران، سنوورنشینەکان و چالاکانی ئابووری پێک هێناوە.

فەرمانداری سەردەشتیش لەو رێوڕەسمەدا گوتی: ژێرخانەکانی ئەو بازاڕچە وەڵامدەری ئەو ئاستە لە هەناردە و هاوردە کردن نییە و بۆ گەشەی ئابووری لە ئەو ناوچە پێویست بە ڕێکخستن و کردنەوەی دەروازەی سنووری و سەرەنجی تایبەت بە ڕێگای پێوەندییە.

سەرپەیڤ