شوبات 06, 2021 22:54 Asia/Tehran
  • قۆناغی تێستکردنی مرۆیی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئێران کۆتایی ھات

بەرپرسێکی زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی ئێران رایگەیاند : وەشاندنی قۆناغی یەکەمی تێستی ئینسانیی یەکەم ڤاکسینی ئێرانیی کۆرۆنا ئەمڕۆ بە لێدانی شەش خۆبەخشی دیکە کۆتایی ھات .

بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، حامید حسێنی رۆژی شەممە لە دیمانەیەک دا بە ئاماژە بوەی کە دوایین خۆبەخشی ڤاکسینی ئێرانیش پێی نایە توێژینەوە ، گوتی : ژماری خۆبەخشانی ئەم قۆناغە کەس بوون کە لە 29 ی دیسامبری 2020 تا شەشی شوباتی 2021 ھەموو خۆبەخشان ، یەکەم وەشاندنی ڤاکسینی خۆیان وەردەگرن . 

گوتیشی : تا کۆتایی ئەم حەوتەیە ڤاکسین کۆرۆنا لە 50 خۆبەخش دراوە .

حسێنی ھەروەھا گوتی تا ئێستا 22 خۆبەخش دوو جار ڤاکسینیان لێدراوە و تا نیوە مانگی رەشەمە لێدانی دوھەمی ھەموو خۆبەخشان و چاوەدێری کردنی 28 رۆژەیان کۆتایی دێت .    

سەرپەیڤ