شوبات 07, 2021 11:06 Asia/Tehran
  • نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن گەیشتە تاران

مارتین گریفیتس نێردەی تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن بۆ پرس و راوێژ لە گەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە تاران .

بە پێی راپۆرتی بەشی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، گریفیتیس بۆ راوێژ و گۆڕینەوەی بۆچوون لە گەڵ کاربەدەستانی کوماری ئیسلامیی ئێران لە  بارەی قەیرانی یەمەن گەیشتە تاران . 

عەرەبستان بە پێکھێنانی ھاوپەیمانیی چەند وڵاتی عەرەبی و بە ھاوڕێی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی لە مارسی 2015وە وڵاتی ھەژاری یەمەنی لە ئاسمان و زەوی دەریاوە دایەبەر پەلامار . ئەم دەستدێریژە تا ئێستا ھیچ دەسکەوتێکی بۆ ریاز نەبووە و تەنیا وێرانیی وڵاتی یەمەن و کوژرانی ھەزاران کەسی مەدەنی بەدواوە بووە . 

سەرپەیڤ