شوبات 07, 2021 14:08 Asia/Tehran
  • رێبەری باڵای شۆڕش : مەرجی گەڕانەوەی ئێران بۆ بەڵێنەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکی ، ھەڵوەشانی بایکۆتەکان لە لایەن ئەمریکایە

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی جەختی کردەوە : ئێران کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا کە ئەمریکا ھەموو بایکۆتەکان بە کردەوە نەک بە قسە و لەسەر کاغەز ھەڵوەشێنێ .

ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرماندەی گشت ھێزەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیداری ژمارێک لە فەرماندەرانی ھێزی ئاسمانیی و بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەش ، بەیعەتی مێژوویی ھومافەران لە گەڵ ئیمام خومەینی(رە) لە 19 ی رێبەندانی ساڵی 1979 ی بە یەکێک لە رووداوە سەیر و سەمەرە گرنگەکان و لە ھوکارە سەرەکیەکانی سەرکەوتنی شۆڕش و ھەروەھا نیشنانەی ھەڵەی ئەمریکیەکان لە حیسابات دا زانی و فەرمووی : پێویستیی بەرەوامبوونی چوونەپێشی بە خێرایی شۆڕش ، ئامادەبوونی خەڵک لە سەر گۆڕەپان ، کار و تێکۆشانی بێوچان ، یەکدەنگی بە تایبەت لە نێوان بەرپرسان  ، متمانە بە تایبەت بە بەڵێنی ئیلاھی و بەرزبوونەوەی فەکتەرەکانی دەسەڵاتی نیشتمانیی بە کردەوەیە  .

رابەری باڵای شوڕشی ئیسلامیی ھەروەھا رووداوە پڕ شوورییەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا و کەوتنی ترامپی بە داکەوتنی ئابڕوو ، دەسەڵات و رێکمەندیی کومەڵایەتی و سیاسیی ئەمریکا زانی و بە ئاماژە بە لێدوانی کاربەدەسەتانی ئەمریکی و ئەوروپی لە بارەی رێککەوتنی ناڤۆکی و بایکۆتەکان جەختی کردەوە : ئەمریکی و ئەورروپیەکان حەقی ھیچ جۆرە شەرت و مەرج دانانێکیان نیە  چونکە  بۆخۆیان بەڵێنەکانی رێککەوتنەکەکیان پێشێل کرد . ئەو لایەنەی کە دەبێ شەرت و مەرج دانێ کۆماری ئیسلامیە چونکە پێبەندی بەڵێنەکانی خۆیەتی . 

ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرمووی : ئێران کاتێک بۆ بەڵێنەکانی خۆی دەگەڕێتەوە کە ئەمریکا ھەموو بایکۆتەکان بە کردەوە نەک بە قسە یان لەسەر کاغەز ، ھەڵوەشێنێ و ئەم ھەڵوەشاندنە دەبێ ئێران بۆی دەرکەوێت . ئەوە ، سیاسیەتی بەبڕشتانە و بێ گەڕانەوەی کۆماری ئیسلامی و ھەڵوێستی ھەموو بەرپرسانە و کەس لێی لانادات . 

بەڕێزیان بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ھەڵەی حیسابایی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران ھەروا درێژەی ھەیە و ئێستاش تێگەیشتنێکی دروستیان لە گەلی ئێران نێە ، فەرمووی : نموونەیەک لەو ھەڵەی حیساباتە لە فیتنەی ساڵی 88 بوو کە سەرۆکی دیموکراتی ئەمریکا بە خەیاڵی ئەوەی کە کارەکە تەواو دەکات ، بە فەرمی پشتگری لە فیتنە کرد . 

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بایکۆتە بێ وێنەکانی بە ئامانجی لە پێخستنی ئێران بە نمونەی دیکەی ھەڵەی حیساباتیی ئەمریکا ناوبرد و فەرمووی : یەکێک لە ھەمان گەمژە دەرەجە یەکەکان ، دوو ساڵ پێش گوتبووی جەژنی ژانیڤەری 2019 لە تاران دەکەین بە جەژن . ئێستا ئەو کەسە خۆی فڕێدراوەتە زبڵدانی مێژوو و سەرۆکەکەشی بە شەق و بە سەرشۆڕیی لە کۆشکی سپی دەرکراوە بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران بە لوتف و کەرەمی خوا سەربەرز راوەستاوە . 

ئایەتوڵڵا خامنەیی ھەروەھا ھۆکاری دەستەوەستانیی و سەرلێشێواویی رژێمەکانی سەربە ئەمریکای لە ناوچەکەدا بە تایبەت رژێمی زایۆنی و فڕھاوێژیەکانی ئەم دواییانەی ئەوانی ترس و دڵەڕاوکێ لە واقعی لاوازبوونی ئەمریکا لە سەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و لەسەر ئاستی نێوخۆ زانی . 

 

سەرپەیڤ