شوبات 07, 2021 23:29 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتیی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران بە وەزارەتی دەرەوەی روسیا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئاستی بەکارھێنانی ناوی ساختە لە بارەی کەنداوی فارس لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی روسیا ناڕەزایەتی دەربڕی .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەعید خەتیب زادە لە بارەی کەڵکوەرگرتن لە وشەی ساختە لە بارەی کەنداوی فارس لە ئەکاونتی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی روسیا ( بە زمانی عەرەبی ) لەسەر توویتەر نووسی : ئێران لە حاندی ئەم بابەتە ناڕەزایەتیی  فەرمیی نیشانداوە . 

گوتیشی : لە رێگەی باڵیۆزخانەی ئێران لە مۆسکۆ ، یادداشتی ناڕەزایەتی دراوە بە وەزارەتی دەرەوەی روسیا . 

سەرپەیڤ