شوبات 08, 2021 19:43 Asia/Tehran
  • روحانی :  ڤاکسین لێدان لە سبەینێوە لە ئێران دەستپێدەبێ

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : ڤاکسین لێدان لە ئێران لە سبەی سێشەممەوە دەستپێدەبێ و بە خێرایی لە چوارچێوەی بەڵگەنامەی واژۆکراوی بنکەی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەردەوام دەبێت .

حەسەن روحانی دانیوەڕۆی دوشەممە لە ئاھەنگی کردنەوەی گەڵاڵەکانی وەبەرھێنانی عەشایەر و گوندیی و پرۆژە نیشتمانیەکانی وەزارەتی کار گوتیشی : سبەی یەکەم رۆژە کە ڤاکسین لێدان لە ئێران دەستپێدەبێ کە رۆژێکی پیرۆزە و ئەم کارە بە خێرای بەردەوام دەبێت . 

وتیشی : ھیوادارین ساڵی داھاتوو بۆ خەڵک لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە ساڵێکی باشتر بێت . سەرۆک کۆمار لە بارەی پرۆژەکانی دەیەی فەجر لە گوندەکانیش گوتی : کردنەوە و روونوێنی لە 142 ھەزار پرۆژە لە دەسپێکی ئەم بەرنامەیە و گەڵاڵەکانی دواتر مانای ئەوەیە کە ئەمڕۆ گۆڕانکاریەکی گەورە و باش لە ئاواییەکانی وڵات دا دابینین . 

سەرپەیڤ