شوبات 09, 2021 16:10 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی کوتانی ڤەکسینی کۆرۆنا لە ئێران دەستی پێ کرا

ھەڵمەتی کوتانی ڤەکسینی کۆرۆنا لە ئێراندا لە ئەمڕۆ سێ شەممەوە بە کەڵک وەرگرتن لە پێکوتەی «سپۆتنیک ڤی»ی ڕووسیا بە پێی فەرمانی «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«کیانوش جەھانپوور» وتەبێژی ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی وەزارەتی تەندروستی،دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران لەڕێ و ڕەسمی دەست پێکرانی وەشاندنی ڤەکسینی کۆرۆنا لە ئێران وتی: ھەڵمەتی کوتان لە ڕۆژێکدا بە ھەزار کەسەوە دەست پێ دەکات و پاشان بە سەرنجدانی ھەڵسەنگاندنی دووبارە ئەوسا ژمارەکەی بەرەبەرە ھەڵدەکشێ ھەتا بگاتە ئاستی زۆرینە.

«جەھانپوور» وتیشی: پێکوتەکە لە قۆناغی یەکەم دا بۆ کەسانێک بەکار دەھێندرێت کە تاقیکاریی پۆزیتیڤی «PCR» یان نەبێت، بەڵام لە دۆخی گشتی دا ھیچ ڕێگرییەک لە بەردەم ئەوانەش دا نییە کە پێشتر توشی ڤایرۆسەکە ھاتوون.

یەکەم باری پێکوتەی ڕووسیی کۆرۆنا ناسراو بە «سپۆتنیک ڤی» ڕۆژی پێنج شەممە ڕەوانەی ئێران کرا.

پێکوتەی ڕووسیی کۆرۆنا ناسراو بە «سپۆتنیک ڤی» لە زیاتر لە ١٦ وڵاتی جیھان لەوانە ئێران تۆمار کراوە.

سەرپەیڤ