شوبات 10, 2021 12:17 Asia/Tehran
  • جەھانگیری: ئازادی، سەربەخۆیی و کۆماری ئیسلامی بەڵێنمەندیی تاک بە تاکی ئێرانییەکانە

یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند:ئازادی، سەربەخۆیی و کۆماری ئیسلامی سێ داخوازیی مێژوویی گەلی ئێران بووە لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دا کە لە ئێستادا بووەتە پەیمان و بەڵێنێکی یەکە بە یەکەی ئێرانییەکان .

ئیسحاق جەھانگیری، یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامێکدا بە بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان، چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران نووسی: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە ناوی خوداوە دەستی پێ کراو بە بەشداریی کارای تەواوی تاقم و چینەکانی کۆمەڵگاو نژیارڤانیی جەماوەرسالارانەی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) سەرکەوت.

جەھانگیری وتیشی:شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ٤٢ ساڵ لەمەوبەر دەرەنجامی وریایی و خۆبەختکردنی ھەمووان بوو و ئەمڕۆش بەبێ ھەڵاواردن ھی تەواوی ئێرانییەکان بە ژن و پیاوو بەرەو تاقمە کۆمەڵایەتییەکان و ھۆزو ئایینزاکانە.

یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: پاراستن و گەشە پێدانی ئەم میراتە نیشتیمانی و ئایینییە لە سای پاسەوانی کردن و بەدواداچوونی کرداریی ئارمانجەکانی شۆڕش واتە ئازادی، سەربەخۆیی ، کۆمارەتی، دادگەری و گەشەی ھەمەلایەنە مسۆگەر دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ دەھەمی فڤزیەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە بە ڕابەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە).

سەرپەیڤ