شوبات 12, 2021 00:17 Asia/Tehran
  • وردیاتێکی ناوەڕۆکی نامەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ پوتین

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی،وردیاتێکی ناوەڕۆکی نامە ستراتزییەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ سەرۆک کۆماری ڕووسیای ئاشکرا کرد.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان»ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی ڕاگەیاندنی «KHAMENEI.IR » وێڕای ئاماژە کردن بە نامەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: ئەمڕۆ ڕوانگەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وەکو خاوەنڕایەک کە تێگەییشتنێکی دروستی سەبارەت بە دامەی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان و سیاسەتی جیھانی ھەیە، لە لایەن بیرمەندانی بواری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانەوە سەرنجێکی تایبەتیی دەدرێتێ و ئەو نەخشە ڕێگایەی کە لە لایەن بەڕێزییەوە لە کەشی نێونەتەوەیی دا وێنا دەکرێت، وەکو ئایدیاو گریمانەی تازە لە ڕووی پێکھاتنی ڕێکمەندیی تازەی جیھانی بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وتیشی: ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەخت لەوە دەکەنەوە کە سیاسەتی دەرەوەیی دەبێ ھاوسەنگ بجوڵێتەوە، ئاتە ھەم سیاسەتی «نە ڕۆژھەڵات و نە ڕۆژئاوا» لە ئاراستەی پاراستنی سەربەخۆیی ڕەچاو بکەین و ھەم پەیوەندیی دەرەوەییمان لەگەڵ تەواوی جیھاندا بپارێزین.

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی بە دەربڕینی ئەمەی کە بە دڵنیاییەوە سەدەی ٢١ سەدەی ئاسیایە، وتیشی: ھەڵبژێردرانی کاتی گەشتەکەی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیس ئێران بۆ ڕووسیا لە قۆناغێکدا کە کۆشکی سپیی ئەمریکا کرێ نشینی تازەی بۆ ھاتووە، ئەم پەیامە بە ھاوپەیمانانی ئێران دەگەیەنێت کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمە زیاتر چاوەڕوانی کایەی کۆشکی سپی لە بارەی بەرجامەوە نامێنێتەوە.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وتیشی: پەیامەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ پوتین، خاڵگەلێکی وردو گرینگی تیادا بوو کە بۆ ڕووسەکان بە سەرنجدانی پەیوەندییە نێونەتەوەییە تازەکان، لە ئاراستەی پتەوکرانەوەی پەیوەندیی ستراتژیی و پاوەجێی نێوان دوو وڵات جێگای سەرنج بوو.

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕووسەکان بەو ڕوانگەیەی کە بەرامبەر بە گۆڕانکارییە جیھانییەکان و ڕۆڵی گرینگی ئێران وەکو دەستەڵاتێکی ھەڵکەوتەی ناوچەیی ھەیانە، ئەزمونێکی باشیان لە تەنیشتی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا دەست کەوتووە، جەختی لەوەش کردەوە کە، سەرنجدانی ئەزمونی ئەرێنیی ھاوکاریی ئێران و ڕووسیا لە ڕووی یارمەتی دانی سووریاوە، سەرباری دژایەتیی ئەمریکا، لەو بابەتانەیە کە وا دەردەخات کە ھەردووک وڵاتەکە دەتوانن ئەزمونگەلێکی سەرکەوتووی زیاتر تۆمار بکەن.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە پەیامەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی بۆ گەیاندن بە «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕادەستی «ڤییسلاڤ والۆدین»ی سەرۆکی دومای دەوڵەتیی ڕووسیا کرد.

سەرپەیڤ