شوبات 12, 2021 01:34 Asia/Tehran
  • سەردار گودەرزی: بۆ دابین کردنی ئاسایشتی کەنداوی فارس پێویست بە وڵاتانی بیانی ناکات

فەرماندەری سنووروانیی ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: بۆ دابین کردنی ئاسایشتی کەنداوی فارس پێویست بە وڵاتانی بیانی ناکات.

سەردار «ئەحمەد عەلی گودەرزی» فەرماندەری سنووروانیی ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ پەیامنێران لە بەندەر عەبباسی باشووری ئێران ڕایگەیاند:  ھێزە چەکدارەکانی ئێران بە ھاریکاریی وڵاتانی دراوسێ ئاسایشتی کەنداوی فارس دابین دەکەن و پێویست بە دەستوەردانی وڵاتانی بیانی ناکات.

فەرماندەری سنووروانیی ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە بەرز بوونەوەی ئاستی لە سەدا ١٥٨ی چالاکیی دۆزینەوەی قاچاخی ماددە ھۆشبەرەکان لە ئێراندا وتی: سنوورەکانی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەی نوێ کۆنترۆڵ دەکرێن. 

سەرپەیڤ