شوبات 15, 2021 22:38 Asia/Tehran
  • رادەستکرانی نامەی راگرتنی جێبەجێ کردنی ھەنگاوە خۆبەخشەکانی ئێران بە بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەڵەتیی وزەی ئەتۆمی

نامەی راگرتنی جێبەجێ کردنی ھەنگاوە خۆبەخشیەکانی ئێران لە چوارچێوەی رێککەوتنی ناڤۆکی درا بە بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی .

کازم غەریب ئابادی باڵیۆز و نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی لە لای رێکخراوە نێودەڵەتیەکانی جێگیر لە ویەن رایگەیاند : نامەی راگرتنی جێبەجێ کردنی ھەنگاوە خۆبەخشیەکانی ئێران لە چوارچێوەی رێککەوتنی ناڤۆکی لە رێکەوتی  23 ی شوباتی 2021 دوانیوەڕۆی رۆژی دوشەممە رادەستی رافائێل گروسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کرا . 

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ئاژانسی نێودەڵەتیی وزەی ئەتۆمی جەختی کردەوە : ھەنگاوی ئێران لە ژێر چوارچێوەی رێککەوتنی ناڤۆکی لەپێناو جێبەجێ کردنی یاسای مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بۆ ھەڵوەشانی بایکۆتەکان و بەرژەوەندیی ئێران و بە ئاڕاستەی مافە رەواکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چوارچێوەی بڕگەکانی 26 و 36 ی رێککەوتنی ناڤۆکی و بە ھۆی پێبەندنەبوونی لایەنەکانی بەرامبەر بە بەڵێنەکانی خۆی لە پێناو نەھێشتنی بایکۆتە نایاساییەکان ، ئەنجام بووە . 

باڵیۆز و نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی جێگیر لە ویەن جەختی کردەوە : لەمەوبەدوا ، ھارکاریەکانی ئێران و ئاژانس تەنیا لەسەر بنەمای بەڵێنە چاودێریەکان دەبێ تا کاتێک کە بە ھەڵوەشانی بایکۆتەکان بە شێوەی کردەیی ، رێگا خۆش بکرێت بۆ جێبەجێ کرانی سەرلەنوێی ئەم ھەنگاوانە . 

سەرپەیڤ