پەلاماری گروپێکی عێراقی بۆسەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە موسڵ
گروپی خۆڕاگریی ئیسلامیی ئەسحابی کەھف لە کاردانەوە بە پشڕەویەکانی تورکیا لە عێراق ، پەلاماری کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە موسڵ .
کەناڵی تەلەگرامیی سابرین نیوز ، ئەمڕۆ دوشەممە باسی بیسترانی دەنگی ھاویژرانی موشەک لە موسڵی کرد و رایگەیاند ، گروپی خۆڕاگریی ئیسلامیی ئەسحابی کەھف بە موشەک ، بنکەی سەربازیی ھێزەکانی تورکیا لە موسڵی داوەتەبەر پەلامار .
کەناڵی تەلەگرامیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی ( نوجەبا) ش نووسی : گروپی خۆڕاگریی ئیسلامیی ئەسحابی کەھف بەرپرسایەتی پەلامار بۆسەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە سەر سنووری عێراق و تورکیای گرتە ئەستۆ و لە بەیاننامەیەک دا روو لە گەلی ئێراق رایگەیاند : برایان و رۆڵەکانتان ئەمڕۆ یەکێک لە بنکەکانی پشتیوانیی داگیرکەران لەسەر سنووری عێراق و تورکیایان پێکاوە .
ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی ش رۆژی یەکشەممە نووسی ، ئەسحابی کەھف لە بەیاننامەیەک دا ھەڕەشەی لە ئانکارا کردووە بێتوو ھێزەکانی ئەرتەشی تورکیا درێژەبدەن بە پێشڕەویی لە خاکی پارێزگەی نەینەوا ، بەرژەوەندیەکانی ئەم وڵاتە لە نێو عێراق دەکەن بە خۆڵەمێش .