شوبات 18, 2021 11:42 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوو زیانی بە  ٨٧ گوندی «کۆھکیلویەو بوێر ئەحمەد» گەیاند

یاریدەری بەشی بنیاتنانەوەی پارێزگاریی «کۆھکیلویەو بوێر ئەحمەد» وتی: یوومەلەرزە ٥ پۆیینت ٦ ڕیختەرییەکی شەوی ڕابردوو زیانی بە جێگاو بیناو ماڵەکانی ٨٧ گوندی شارستانەکانی «بوێر ئەحمەد»و «دێنا» گەیاندووە.

«کیامەرس حاجی زادە» لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی ئیرنا ڕایگەیاندووە: بوومەلەرزەکەی قوربانیی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانی بە ماڵەکان گەیاندووەو ھێندێک لە ماڵەکان ئیدی بۆ دانیشتن نابن.

یاریدەری بەشی بنیاتنانەوەی پارێزگاریی «کۆھکیلویەو بوێر ئەحمەد» وتیشی: ئاوو کارەبای شاری «سی سەخت» ھەر لە ھەمان سەرەتا کەوتەوە گەڕ، بەڵام لە بەر ھەگەری دەڵێندران، گازی ئەم شارە لە ھەموو لایەکەوە بە تایبەت لە نێو ماڵەکاندا بە وردی پشکنینی بۆ کراو سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کەوتەوە کار.

وتیشی: لە قۆناغەی دواتردا بۆ ھەڵگرتنی داروپەردوو بەرنامە داڕێزرا.

بوومەلەرزەیەکی  ٥ پۆیینت ٦ ڕیختەری کاتژمێر ١٠ و ٥ خولەک و ٣٤ چرکەی شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە شاری «سی سەخت»ی ناوەڕاستی شارستانی «دێنا»ی لە ارێزگای «کۆھکیلویەو بوێر ئەحمەد» ، ھەڵکەوتوو لە ١٩ کیلومەتریی «کەمە» لە پارێزگای ئەسفەھان و ٢٤ کیلومەتریی «یاسوچ» ناوەندی پارێزگای «کۆھکیلویەو بوێر ئەحمەد» ڕووی دا.

ئەم بوومەلەرزەیە لە شارەکانی «یاسوچ»، «گەچساران» و «دیھدەشت»یش ھەستی پێ کرا.

سەرپەیڤ