پێشوازیی بەسەرکارانی بیست و ھەشتەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی «مینسک» لە ژووری ئێران
ژووری ئێران لە بیست و ھەشتەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی «مینسک» لەگەڵ پێشوازیی گەرم و گوڕی بەسەرکاراندا بەرەو ڕوو بووەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، لە ژووری ئێران کە لە سەر ئەرکی باڵوێزخانەی ئێران و بە ھاوکاریی «یانەی دۆستایەتیی ئێرانییەکان» بەرپا کراوە، کتێبی جۆربەجۆری زۆر بە زمانی ڕووسی لە بوارەکانی ئێران ناسی، ئیسلام ناسی، ئەدەبی کلاسیک و کۆنی ئێرانی، ھەڵبەستەکانی کەسایەتییە ئەدەبییە ناودارەکانی ئێران لەوانە «خەییامی نەیشابووری»، چیرۆکەکانی «شانامەی فیردەوسی» بەرھەمی نیگارکێشیی مامۆستا «مەحمود فەرشچیان» و نمونەگەلێکی پیشەسازیی دەستی و ھونەریی ئێرانی خراوەتە بەر دیدی ھۆگران.
«سەعید یاری» باڵوێزی ئێران لە بلاڕووس ھۆکاری پێشوازیی کاربەدەستان و بەسەرکاران لە «ژوری ئێران»ی بۆ کلتوورو شارستانیەتی دەوڵەمەند و درەوشاوەی ئێرانی گەڕاندووەتەوەو وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆڵی پیشانگاکانی کتێب لەمەڕ ھێزمەند کردنی پەیوەندیی نێوان نەتەوەکانی جیھان، لە سەر گەشە پێدانی ھاوکاریی کلتووری وڕۆشنبیری و ھونەریی کۆماری ئیسلامی و بلاڕووس پێی داگرت.
پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی مینسک ھەتا ڕۆژی یەکشەممە کراوەیەو ھۆگران و بەسەرکاران وەردەگڕێت.