شوبات 20, 2021 16:51 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7992 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 68 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 59 هەزار و 409 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 566 هەزار و 81 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 337 هەزار و 877 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ