پەردە لادان لە سەر دوو گەڵاڵەی بەرگری ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران
شوبات 20, 2021 18:53 Asia/Tehran
دوو گەڵاڵەی ئۆپەڕاسیۆنیی و تەکنۆلۆژیای هێزی بەرگری ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران ئەمڕۆ شەمە پەردەیان لەسەرلادرا.
ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە دوو دەسکەوتی نوێ ، ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادە بوونی ئەمیری سەرتیپ سەباحی فەرد فەرماندەری هێزی بەرگری ئاسمانیی ئەرتەش و سورێنا سەتاری جێگری سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری زانستی و تەکنولوژی بەڕێوە چوو . دوو گەڵاڵەکە کە ئەمڕۆ پەردەیان لەسەر لادرا لە بواری ڕاداری وفریاگوزاری بوو .
لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەو گەڵاڵانە ، ئەمیر سەرتیپ سەباحی فەرد فەرماندەری هێزی بەرگری ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران وتی : گەڵاڵەی سیستمی ڕاداری بەهمەن " بە مەبەستی دۆزینەوەی وردفڕەکان بە بێ بڵاوبوونەوەی یچ جۆرە نیشانە و سینگال و بۆ دامەزراندن لە هەموو شوێنەکان تەنانەت ناو شار گەڵاڵە ڕێژی وساز کراوە .