هێڵی گەمیەوانیی لە بەندەرعەباسی ئێرانەوە بۆ لازقیەی سوریا کەوتەگەڕ
شوبات 20, 2021 20:05 Asia/Tehran
بەرپرسێکی گەمیەوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی وەڕێخرانی هێڵی رێکوپێکی گەمیەوانی لە بەندرەعەباسەوە بۆ بەندەری لازقیەی سوریای کرد .
بە پێی راپۆری هەواڵدەریی سەداوسیما ، عەبدوڵڵا حەسومی بەڕێوەبەری گشتیی کومپانیای گواستنەوەی هەڵەڕژاوی گەمیەوانیی ئێران گوتی : بۆ داکۆکی لە هەناردەی وڵات و بە پێی پلانداڕشتنی ئەنجامدراو ، هێڵی گەمیەوانی تایبەتی گواستنەوەی باری دەریایی لە بیستی مانگی رەشەمەوە لە نێوان بەندی عەباس و لازقیەی سوریا دەست بە کار دەکات .
بە وتەی نابراو بڕیارە مانگانە یەک جار گەمی باری لە بەندەر عەباسی ئێرانە بچێتە بەندەری لازقیەی سوریا و کاڵا ببات و کاڵاش بێنێ .