شوبات 21, 2021 09:11 Asia/Tehran
  • دەسکەوتەکانی سەردانی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگەی کوردستان

ئیسحاق جیھانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە سەردانی یەک رۆژەی بۆ پارێزگەی کوردستان ، وێڕای بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئابووریی خۆڕاگریی و دانیشتن لە گەڵ ھەڵکەوتە ئابووریەکانی پارێزگاکە ، ناوچەی تایبەتی ئابووریی بانەی کردەوە و ھەڵمەتی جێبەجێ کردنی پرۆژەی رێکخستن و پەرەپێدانی سنووری فەرمیی باشماخی مەریوانی دەسپێکرد .

دەسپێکی ھەڵمەتی جێبەجێ کردنی گازگەیاندن بە 100 لادێ و 150 یەکەی پیشە سازیی و بەرھەمھێنان ، پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی مێھر و 20 زەوی وەرزشیی ، 402 ھیکتار خانەی پلاستیکی و 923 ھیکتار ئاوداشتنی بە فشار لە کێڵگەکان ، لەو پرۆژانە بوون کە بە ئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار کرانەوە . 

سەرپەیڤ