شوبات 22, 2021 13:21 Asia/Tehran
  • چوار دەروازەی سنووریی ھاوبەشی ئێران و عێراق داخران

وتەبێژی گومرکی ئێران گوتی : چوار دەروازەی سنووریی ھاوبەشی ئێران و عێراق تەنیا بۆ ھاتوچۆی مسافیریی داخراون سنووری مێھرانیش لە سبەینێوە دادەخرێت .

روحوڵڵا لەتیفی رۆژی دوشەممە لە دیمانە لە گەڵ ئیرنادا گوتییشی : لەسەر بڕیاری پارێزگاریەکان ، ھاتوچۆی مسافیر لە سنوورەکانی چەزابە ، شەڵەمچە ، تەمەرچین و کێلێ قەدەغە کراوە . 

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ھاتوچو لە سنوورەکانی تەمەرچین و کێلێ لەپارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوا لە رۆژی رابردووەوە بۆ ماوەی دو حەوتە قەدەغە کراوە ، گوتی : ھاتوچۆی مسافیریی سنووری مێھرانیش لە سبەینێوە رادەگیرێ . 

وتەبێژی گومرکی ئێران جەختی کردەوە : بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئینگلیسی لە عێراق ھۆکاری داخستنی دەروازە سنووریە ھاوبەشەکانە . 

سەرپەیڤ