شوبات 22, 2021 17:13 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری قوربانیان و تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8263 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 89 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 59 هەزار و 572 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 582 هەزار و 275 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 351 هەزار و 390 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاماژە بەوەی کە 11 شار لە دۆخی سوور، 52 شار پرتەقاڵی، 217 شار زەرد و 168 شار لە دۆخی شین دان، وتی: شارەکانی ئابادان، ئەهواز، بەندەر ماهشار، خوڕەمشار، دزفوول، دەشت ئازادگان، ڕامهورموز، شادگان، شووشتەر، کاروون و هۆوەیزە لە دۆخی سوور دان.

سەرپەیڤ