شوبات 24, 2021 03:28 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی ھاوکارییە سنوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق

فەرماندەرانی سنوورڤانیی سەردەشتی ئێران و سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق تەبایی نامەی پەرە پێ دانی ھاوکارییە سنوورییەکانیان واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، سەرھەنگ «وەحید قەوی دڵ» فەرماندەری ھەنگی سنوورڤانیی سەردەشتی ئێران وتی: بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی سنووری و بەرزکردنەوەی ئاستی توانایی ھەردووک لا بۆ پێکھێنانی ئاسایشتی پاوەجێ لە سنوورە ھاوبەشەکانی ئێران و ھەرێمی کوردستان تەبایی نامەی سنووری لەگەڵ «ڕەمەزان ئەحمەد داوودی» فەرماندەری سنوورەڤانیی سلێمانی لە شاری قەڵادزێ واژۆ کرا.

سەرھەنگ «قەوی دڵ» ئامانج لە واژۆکرانی ئەم تەبایی نامەیەی ھەوڵدان بۆ پەرە پێ دانی ئاستی ھاوکاری و پەیوەندیی زیاتر لە ئاراستەی پێکھاتنی ئاسایشتی پاوەجێ و دڵخواز لە سنوورەکانی ھەردووک وڵاتەکە زانی و وتیشی: بە سەرنجدانی جم و جوڵ پیلانی وەیشومەی دوژمنان وا ھەڵدەگرێ ئاستی پەیوەندییەکانی ھەردوک لا بەرزتر بێتەوە.

فەرماندەری ھەنگی سنوورڤانیی سەردەشتی وتیشی: لەم تەبایی نامەیەدا لە سەر پەرە پێ دان و پتەوکردنەوەی پەیوەندی و ھاوکاریی بەرامبەر، چارەسەریی لەمپەرەکانی ئابووری لە بازاڕە سنوورییەکان و باشترکردنی گوزەرانی یاسایی سنوورنشینەکان پێداگری کراوە.

سەرپەیڤ