شوبات 24, 2021 04:37 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی نوێنەرانی مەجلیس بۆ داکۆکیکردن لە فەرمودەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، لە بەیاننامەیەک دا داکۆکیی خۆیانیان لە فەرمودەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە یەکگرتنی نێوان ھێزەکانی یاسادانان و جێبەجێکار ڕاگەیاند.

«حسەین عەلی حاجیی دلیگانی» ئەندامی کۆڕی سەرۆکایەتیی  مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە بەیاننامەی ٢١٤ کەش لە نوێنەرانی لەمەڕ لەببەیک وتن بە فەرمودەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە یەکگرتنی نێوان ھێزەکانی یاسادانان و  جێبەجێکار، خوێندەوە.

لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە، نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران سوپاس و پێزانینی خۆیان بەرامبەر بە نیازپاکی و بۆچوونی تەگبیرمەندانەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەمەڕ پەسەند کردنی یاسای «ھەنگاوی ستراتژیانە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان» ڕادەگەیەنن و بە بەڵگەیەکی جێی شانازیی دەزانن بۆ مەجلیس.

لە بەیاننامەکەدا ھەروەھا ھاتووە: بە ڕاسپاردەی وردبینانەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە برەی یەکبوون و پارێزرانی دەنگی یەکگرتوویی لەببەیک دەڵێین.

نوێنەرانی مەجلیس لەم بەیاننامەیەدا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، مەجلیسی یانزەھەم وێڕای ئاگادار بوون لە بارەی ئەم پێویستییەو لە ئاراستەی پاراستنی ڕێزی بلیمەتان و شەھیدانی ئازیزی ناڤۆکی و بەسەرنجدانی کارشکێنیی چەند ساڵەی نیزامی ئیستیکباری لەبارەی وەدی ھاتن و ڕەچاوکرانی ئەم مافە، ھەستاوە بە دانانی یاسای ستراتژی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان و پاسەوانی کردن لە بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران و ئەرکمەند کردنی دەوڵەت بە ڕاپەڕاندنی.

نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، لەم بەیاننامەیەدا جەختیان لەوەکردووەتەوە کە، لە ھەرچەشنە داھێنان و دەستپێشخەرییەکی ھاوبەشی مەجلیس و دەوڵەت لە ئاراستەی ڕاپەڕاندنی ئەم یاسا شانازی بەخشە پێشوازی دەکەین و دەبینە پێشەنگی.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری سەرۆک و ھەڵبژێردراوانی جەماوەر لە مەجلیسی خوبرەکان، پێیان داگرت: مەجلیس و دەوڵەت لە ئێستادا دەبێ ناکۆکیی بیروڕایان لە بارەی چۆنیەتیی ڕاپەڕاندنی یاسای «ستراتژیی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان» وەلا بنێن ھەتا دووبەرەکییان پێوە دیار نەبێت.

سەرپەیڤ