13ی رەجەب ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی عەلی(دخ)
شوبات 24, 2021 23:23 Asia/Tehran
13 ی رەجەب ساڵھاتی لەدایکبوونی پیرۆزی حەزرەتی ئیمام عەلیە(دخ).
حەزرەتی عەلی کوڕی ئەبیتالیب(دخ) لە ماڵی کەعبە ھاتە سەردونیا و لە تافی تازەلاویەوە لە لای حەزرەتی موحەمەد (دخ) پەیامبەری مەزنی ئیسلام گەورە بوو.
حەزرەتی عەلی یەکەم کەس بوو کە باوەڕی بە ئایینی ئیسلام ھێنا و لە ھەموو قۆناغەکانی بانگخوازی و بروەسەندنی ئاینی ئیسلام لە لایەن پەیامبەرەوە ، سەرەکی ترین یار و یاوەری ئەو حەزرەتە بوو .
لە رۆژژمێری کۆماری ئیسلامیی ئێران دا ، ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی عەلی(ع) ، وەک رۆژی باوکان ناودێر کراوە .
ئەو بۆنە پیرۆزە لە ھەموو موسوڵمانانی جیھان پیرۆز بێت .