شوبات 25, 2021 06:32 Asia/Tehran
  • پیرۆز کردنی ساڵگەڕی لەدایک بوونی متفەڕکی ئیمامی عەلی(ع)ـە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣ی ڕەجەبی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی ماتنگی ڕێککەوت لەگەڵ ٢٥ی فڤریەی ٢٠٢١ ساڵگەڕی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی ئەمیری موئمینان ئیمامی عەلی(ع)ـە.

ئیمامی عەلی(ع) ھەر لە ھەڕەتی لاوییەوە لەلای ڕەسوڵی خۆشەویستی ئیسلام حەزرەتی موحەممەدی موستەفا(ص) گۆش کرا.

بەڕێزی لە ڕیزی یەکەم کەسانێک بوو کە باوەڕی بە ئیسلام ھێناو لە تەواوی قۆناغەکانی بانگەوازو برەو پێدانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە لایەن پێغەمبەری سەردارەوە، سەرەکی ترین یاوەرو پاڵپشتی حەزرەتی موحەممەد(ص) دەھاتە ئەژمار.

لە ڕۆژمێری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ساڵگەڕی لەدایک بوونی ئەم کەسایەتییە پیرۆزەی ئیسلام وەک ڕۆژی باوک ناودێری کراوە.

ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵگەڕی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی ئیمامی عەلی(ع) لـە تەواوی موسڵمانان و ئازادیخوازانی دیکەی جیھانی پیرۆز دەکات.

 

سەرپەیڤ